Skip to the content

ژمارەیەک پێشمەرگە بەشداری خولی ڕاهێنەرانیان کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بەشی تەکنەلۆجیاو زمان، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕاهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو.

لەم خولەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ تاکو ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەشدارییان لە خولی ڕاهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کرد کە لەلایەن ڕاهێنەران و شارەزایانی بە ئەزموون وانەکان پێشکەش دەکران، بەشداربووان دوایی دەرچوونیان دەتوانن وەک ڕاهێنەر خزمەت بە یەکەکانیان بکەن.