Skip to the content

کردنەوەی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل پەسەند کرا

ڕۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و ئیدارەومیرە، بەڕێوبەری میلاکاتی سەربازی و بەڕێوبەری مەشق و کۆڵۆنێڵ دیرک بۆلینگەر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا و تیمێکی یاوەری لەهەرێمی کوردستان، تاوتوێی پەسەندکردنی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل لەبارەی میلاک و هەیکەل و بنیاتنانی باڵەخانەیەک بۆ قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە جێگرانی بەڕێوبەرایەتی میلاکات و بەڕێوبەرایەتی مەشقی سەربازی ئامادەیبوون، دوایی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی بەردەوامی نێوان ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، تیمە هاوبەشەکانی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دواجار نەخشە ڕێگای کردنەوەی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل لە رووی میلاک و هەیکەل و دەستنیشانکردن و درووستکردنی بینایەک بۆ قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل پەسەندکرا.
 
بریار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا هەنگاوەکان لەمبارەیەوە خێرابکرێن و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێ بنێتە قۆناغێکی تر بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی بواری سەربازیی لە هەرێمی کوردستان.