Skip to the content

کۆبوونەوەی دەوری فیرقەکانی پیادە بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرپەرشتی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی فیرقەکان بەڕێوەچوو. 

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانی فیرقەکان لە ڕووی دارایی و دیاریکردنی سنووری ئەرک و بەرپرسیاریەتی فیرقەکان خرایە بەرباس و گفتوگۆ کرا لەسەر پشتگیریکردن لە سەرجەم یەکە سەربازییەکان و هەماهەنگی کردن لە نێوان فیرقەکان و خێراکردن لە پڕکردنەوەی میلاکیان و گواستنەوەی ڕاژەی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی کە بۆ پڕکردنەوەی میلاکی بەش و هۆبە و یەکە مەیدانییەکانی فرقەکان داندراون.

لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و کەمو کوڕییەکان و پشتیوانیکردن لە فەرماندەیی هەردوو فرقەی پیادە لەپێناو کارابوونی زیاتری فیرقەکان.

کۆبوونەوە بە سەرنج وبیروڕا گۆڕینەوە لەسەر باشترکردنی کاروبارەکانی هەردوو فیرقەی یەک و دووی پیادە و دۆزینەوەی شێوازو میکانیزمی گونجاو لە پێناو یەکخستنەوەی ژمارەیەک لەهێزە جیاوازەکان و ڕێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەی تازە و گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە کۆتا هات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادە و بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکانی ژمێریاری سەربازی، بەڕێوەبەری چاکسازی و نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی(٨٠)ی هێزی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان، و شاندێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان ئامادەبوون.