خولێکی بنەڕەتی لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی هات
![](/media/25990/img_3943.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133567217690000000)
لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەندانی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، خولێکی بنەڕەتیی مەشق و ڕاهێنان بۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی فیرقەی یەکی پیادە لەبنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی هات.
ئەم خولە بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوامی هەبوو، کە تیایدا ٧٢٤ پێشمەرگە و کارمەندی فیرقەی یەکی پیادە ئاشنا بە مەشق و ڕاهێنانی نوێی سەربازی بوون، وانە تیۆری و پراکتیکییەکانی ئەم خولەش لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە دەگوترانەوە، لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولەکە بەخشرا.