فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپه‌يمانییەتی نێوده‌وڵه‌تى کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٤، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سهرۆكايهتیى هەرێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخستن و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خرانه ڕوو و ههڵسەنگاندنیان بۆ كرا، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه و لەباره‌ى كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنيان بيروڕايان گۆڕییەوە.
هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييهكیان ده‌ربڕى. لاى خۆيانه‌وه لایەنە پەیوەندیدارەکانی هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان كرده‌وه، پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكى پێويست ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى گرفت و كێشه‌كانى به‌رده‌مى.