لە میرەی گشتی کۆتایی بە دوو خولی جیاواز هات
![](/media/25997/img_3956.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133567343260000000)
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عمید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و بەڕێز لۆریس، بەرپرسی بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکی و ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتوم، لە میرەی گشتی، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی ڕافیعە و کۆگەکردنی جۆرە جیاوازەکانی کەلوپەلی یەدەگ و خولی ناساندنی جۆرەکانی تەقەمەنی بەڕێوە چوو.
لەو خولەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیواکانی (سێ) و (دە)ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەیەکی پراکتیکی و زانستی، مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆرەکانی تەقەمەنی و بەکارهێنانی ڕافیعە و شێوازی هەڵگرتن و کۆگەکردنی جۆرە جیاوازەکانی تەقەمەنی و کەلوپەلە یەدەگەکان پێ کرا.
شایانی باسە، ئەم جۆرە خولانە لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە هاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەزموون و شارەزایی زیاتر لەسەر ئامێر و چەک و تەقەمەنی سەردەم وەربگرێت.