Skip to the content

تیمێکی هاوپەیمانان سەردانی کۆگەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢ــی نیسانی ٢٠٢٤، تیمێکی هاوپەیمانان سەردانی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و لە لایەن ئەفسەرانی باڵای میرەوە پێشوازییان لێ کرا.

ئامانجی سەردانەکەی هاوپەیمانان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئاگاداربوون بوو لە چۆنییەتیی هەڵگرتن و بەکارهێنانی پێداویستییە لۆجستییەکان لە کۆگەکاندا بەشێوازێکی ئەندازیاری و ستاندارد و پێدانی ڕێنماییی پێویست.