سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى پێشمهرگه پێشوازی لە پاشکۆی سەربازيى باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە بەغدا کرد
![](/media/26009/img_3962.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133567732530000000)
ڕۆژى پێنجشهممه ٤ــی نیسانی ٢٠٢٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لۆجی سامبین، پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە بەغدا و کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ ئەنتۆنیۆ سیرافینی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە لیوا ڕوکن محمد سعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتى پێشمهرگه ئامادەی بوو، چالاکیيەکانی تیمی ڕاوێژکارانی ئیتالیايى لە هەرێمی کوردستان لە بواری مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکارییەوە خرایە بەر باس، هاوکات تیشک خرایە سەر هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامی هێزەکانی ئیتالیا بۆ هێزی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵيی خۆی بە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئیتالیا لە هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتیى دژی داعش لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا كرد.
لە کۆتایيی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازيی ئیتالیا و هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش جەخت لە بەردەواميی پشتگیريی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەرخستن و بە ئەنجامگەیاندنی پرۆژەکانی جێی بایەخی ههردوولا لە هەرێمی کوردستان كرايهوه.