فەریق سیهاد بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، کۆڵۆنێل وۆڵف ئەلیکساندەر هامپ ،دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی کرد و لەگەڵ فەریق سیهاد بارزانی کۆبووەوە.
فەریق سیهاد بارزانی، ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی لە هاوکاری و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندی و هاوکارییەکان بەردەوام بن.
کۆڵۆنێڵ وۆڵف ئەلیکساندەر هامپ، سوپاسی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و کارانەی لە ڕابردوو ئەنجامیان داوە.
هەروەها فەریق سیهاد بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ لارس پێرسیکۆڤسکی خواست کە وەکوو فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بوو.