Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان کۆبووەوە

ڕۆژی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیوا توانا صدیق، بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، لەبارەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی هەندێک بابەتی پەیوەست بە دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە و خەرجییەکان و پێشینەی مانگانەی وەزارەت و چۆنییەتی دابینکردنی جیاوازی بڕی پارەی تەواوکاری بۆ هاوکاریی مانگانەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دابینکردنی مووچە بۆ هێزی پێشمەرگە.

لای خۆیەوە وەزیری دارایی و ئابووری، پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی لە توانا و دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی بێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامی دەدەن و هیچ کاتێک لە خزمەتکردنی پێشمەرگە درێغی ناکەن.

بەڕێوبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، سوپاسی وەزیری دارایی کرد و هەڵوێستی ناوبراویان لە هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاند.