وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و شاندێکی سەربازيی ئیتالیا کۆبوونەوە
![](/media/25987/cae19d37-ad8f-4e62-9f4c-f8eee35abe48.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133567131810000000)
ڕۆژى پێنجشهممه ٤ی نيسانی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە ، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لۆجی سامبین، پاشكۆى سەربازى لە باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە بەغدا و فەرماندەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێم كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لیوا ڕوکن محمد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەی بوو، گفتوگۆی چڕ لەسەر دوایين بەرەوپێشچوونەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پرسی دەستپێکردنەوەی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی ئیتالیاوە كرا.
له كۆتاييدا وەزیری پێشمەرگە سوپاسی وەزارەتی بە وەزارەتی بەرگريی ئیتالیا و ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان گهياند، لە بەرانبەر هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان بۆ پێشخستن و پەرەسەندنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا.