Skip to the content

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و شاندێکی سەربازيی ئیتالیا کۆبوونەوە

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٤ی نيسانی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە ، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لۆجی سامبین، پاشكۆى سەربازى لە باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە بەغدا و فەرماندەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێم كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لیوا ڕوکن محمد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەی بوو، گفتوگۆی چڕ لەسەر دوایين بەرەوپێشچوونەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پرسی دەستپێکردنەوەی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی ئیتالیاوە كرا.

له‌ كۆتاييدا وەزیری پێشمەرگە سوپاسی وەزارەتی بە وەزارەتی بەرگريی ئیتالیا و ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان گه‌ياند، لە بەرانبەر هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان بۆ پێشخستن و پەرەسەندنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا.