وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی فەرماندەی گشتيی هێزەکانی ئەڵمانیای لە هەرێم کرد
![](/media/26114/img_1925.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133581869140000000)
ڕۆژى يهكشهممه ٢١ــی نیسـانی ٢٠٢٤، بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ هامپ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی کۆڵۆنێڵ هامپ و ڕاوێژکارانی سەربازی و دیبلۆماسيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان به گشتى و لە وەزارەتی پێشمەرگە به تايبهتى كرد.
هەر لەو دیدارەدا وەزیری پێشمەرگه، هيواى سهركهوتن و بهردهوامى بۆ کۆڵۆنێڵ لارس خواست، کە وەک شوێنگرەوەی کۆڵۆنێڵ هامپ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست بەکار دەبێت، پاڵپشتی و پشتیوانيی وەزارەتی پێشمەرگەشی بۆ دووپات کردەوە.