وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان ئامادەی بوو، لە ڕاپۆرتێکدا ئەندامانی هەر سێ لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە (هەواڵگری، لۆجیستی، عەمەلیات) پەیوەندیدار بە گفتۆگۆکانی ستراتیژی عێراق ـ ئەمەریکا ئامادەی بوون، پوخته‌یه‌ك لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشی لیژنەکانی وەزارەتی پێشمەرگه لەسەر کۆی گفتوگۆکانی ماوەی ڕابردووی نێوان عێراق ـ ئەمەریکا خرایە ڕوو.
تیایدا هەڵسەگاندنی ئیجابییانە بۆ ڕا و سەرنجەکان کرا و پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر لەناوچەکە دووپات كرایه‌وه.