Skip to the content

پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای ٢٦ی پیادە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ـی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشتر ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات.
 بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکارییان بۆ لیوای ٢٦ـی پیادە ئەنجام دا. 
لیژنەکە بە سەرپەرشتیی عەمید ڕوکن فەرهاد، و ئەندامییەتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، لە پشکنینێکی فێرکاریدا تەواوی بەشەکانی لیوای ٢٦ـی پیادەیان پشکنی، تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە.