Skip to the content

پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگە بەرز کرایەوە

بە بڕیاری شۆرش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی ١٤ لە سیستەمی ژمارە (٦)ــی ساڵی ٢٠١١ــی پەیڕەوی نیزامیی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیا سای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی/ئیدارەی کارمەندان ژمارە (٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بە ڕێنماییی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیار درا بە بەرزکردنەوەی پلەی (١٤٧٤٧) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە. ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٤ی کارمەندان.