بریکاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە پاشکۆی سەربازيی بهريتانيا کرد
ڕۆژى يهكشهممه ٤ی ئابی ٢٠٢٤، عبدالخالق بابیری، بریكاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گریم وێرماوس، پاشکۆی سەربازيی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لهبارهى ڕەوشی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و پەیوەنديی دوولایەنە و رۆژەکانی بەریتانیا بۆ پاڵپشتی و ڕێکخستنەوەی پرۆسەی چاکسازيی هێزەکانی پێشمەرگە کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی بەریتانیا لە هەرێم، بۆ کارکردنی پێکەوەیی، لەپێناو نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆر و چەسپاندن و بەرقرارکردنی ئاسايشى ناوچەکە.
پاشکۆی سەربازيی شانشینی یەکگرتوو لە بەغدا ڕوونی كردهوه كه: پهیوهندییهكانی وڵاتهكهی لهگهڵ حكومهتی ههرێمی کوردستان، مێژوویەکی دێرینی هەیە و هیوای خواست بتوانن لە ئایيندەدا ڕۆڵی باشتر ببینن لە عێراق و پاڵپشتی و هەماهەنگيی وڵاتەکەشی بۆ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دووپات کردەوە.