سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی چوارشهممه ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە شاخەوان میرۆ، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆن ئامادەی بوو، چهند تهوهرێك خرانه بهر باس، لهوانه; برەودان بە زیاترکردنی هەماهەنگيى هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و درێژەدان بە شەڕی دژی داعش و بەردەواميی کاری هاوبەش.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، هەردوولا بە گرنگیيەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، بۆ بەئەنجامگەیاندنی بەرنامە و پلانى هاوبەش، بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەويی داعش و گرووپە تیرۆرستیيەکان لە عێراق، هاوکات فهرماندهى هێزهكانى هاوپهيمانان خۆشحاڵيی خۆی نیشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازيی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا: هاوپەیمانان گەشبینن بە بەرەوپێشچونەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.