Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ پێشوازی لە پاشکۆی سەربازيی بەریتانیا کرد

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ٤ی ئابی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنه‌ڕال گریم وێرماوس، پاشکۆی سەربازيی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا تاووتوێی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی وڵاتی بەریتانیایان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، لای خۆیەوە شاندی میوان بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان کرا، هەردوولا جەختیان لە باشترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە. دواتر تاووتوێی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەیان کرد. لەمبارەوه‌ شاندی میوان پاڵپشتی و پشتیوانيی خۆیان بۆ پرۆسەکە دووپات کردەوە.