Skip to the content

ليواى يه‌كى پياده‌ له‌ سنوورى قه‌ره‌هه‌نجير ئۆپراسيۆنه‌كى فراوانى ئه‌نجام دا

ڕۆژى پێنجشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤، بە فەرمانی فەرماندەی فیرقەی یەكی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لیوای يه‌كی پیادە، لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر و گوندەکانی دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجام دا، كه‌ لە بەرەبەیان تاكوو دواى نیوەڕۆی خایاند.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە بۆ کێوماڵکردنی ئەو شوێنانەبوو كە گومانی حەشارگە و شوێنی چەکدارانی تیرۆرستی داعشی لێ دەکرێت.