هێزەکانی فەرەنسا لە کوردستان پاڵپشتيی بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت دەکه‌ن
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه ٤ی ئابی ٢٠٢٤، نەبەز سه‌لاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جۆن مارک، بەرپرسی هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا، بەڕێوه‌بەری چاکسازی باسى له دوایین بەرەوپێشچوونەکانی بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت و پاڵپشتیيەکانی وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ پرۆژەکان كرد، لەم بارەیەوە کۆڵۆنێڵ جۆن مارک ئامادەیيی وڵاتی فەرەنسا و کونسولخانەی گشتيی وڵاتەکەی و پاشکۆی سەربازیيان لە بەغدا نیشان دا، بۆ پاڵپشتيی بەرنامەی ڕیفۆرم لە پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پێشکەوتوو، هەروەها ئامادەیيی ئەنستیتیوتی فەرەنسی لە هەولێر نیشان دا، بۆ کردنەوەی خولێکی زمانی فەرەنسی بۆ ده ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە، کە ژمارەیەک له‌و ئه‌فسه‌رانه ئه‌گه‌ر له خوله‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، ده‌نێردرێن بۆ فه‌ره‌نسا، بۆ بەردەوامیدان بە خوێندنی سەربازی.