بە سەرپەرشتيی سەرۆکی ئەرکان کۆبوونەوەی دەوری فیرقەکانی پیادە بەڕێوە چوو
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه ٤ی ئابی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، و به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه فه‌رمانده‌ى به‌شێك له فيرقهكان و تيمى ڕاوێژكارانى هاوپه‌يمانان، كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى گرووپى كارى فيرقهكانى پياده‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاووتوێی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی کاروباری فیرقەکان و دانانی میکانیزمی تەواوکاريی فیرقەکان و دامەزراندنی فیرقەی زیاتر لە داهاتوودا کرا، هەروەها باس لە تەواوکاريی پێکهاتە و دابینکردنی پێداویستیيەکانی سەرجەم فیرقەکانی پیادە کرا.