بەڕێوهبەری چاکسازی پێشوازی لە پاشکۆی سەربازيی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا کرد
ڕۆژى يهكشهممه ۱۸ی ئابی ۲٠۲٤، لیوا نەبەز سهلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە جەنەڕاڵ ئۆلیڤەر سێلۆ، بەڕێوەبەری کاروباری سەربازی و سڤیڵ و پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و کۆڵۆنێڵ جۆن مارک، بەرپرسی تیمی فەرەنسايى لە هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتيی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەیەک، بەڕێوەبەری چاکسازی پوختەیەکی کاروچالاکی و پرۆژەکانی خۆی پێشکەش کرد، لە لایەن خۆیەوە جەنەڕاڵ ئۆلیڤەر، ئامادەیيی وڵاتی فەرەنسای، بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەت نيشان دا و جەختیان لە گرنگی پەیوەندیکردنی وڵاتەکەی بە گرووپی فرەنەتەوەیيی ڕاوێژکاری سەربازيی هاوپەیمانان كردهوه، کە لە ماوەی داهاتوو شانبەشانی وڵاتانی هاوپەیمان، فەرەنسا ڕاوێژکاری خۆی بۆ پاڵپشتيی چەند پرۆژەیەکی بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت بنێرێت.