بەڕێوەبەری میرەی گشتی و تیمێکی هاوپەیمانان بنکەی ئهسنادی سلێمانيیان بەسەر کردەوە
ڕۆژى پێنجشهممه ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، ڕەفعەت عومەر، بەڕێوەبەری میرەی گشتيی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان، کە پێکهاتبوون لە مێجەر ئاد، ڕاوێژکاری سەربازی لە وەزارەت و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینتۆمی ئەمهریکايى، بنکەی پشتیوانيی سلێمانیيان بەسەر کردەوە.
مهبهست له سهردانهكهيان ئهوه بوو تا له نزيكهوه ئاگهدارى بهرهوپێشچوونهكانى كاروبارى كۆگهكانى بنكهكه بن، هەروەها لە سەردانەکەیاندا بەدواداچوونیان بۆ ئەو ئامێر و ئۆتۆمبێلانەی سنووری بنکەی پشتیوانيی سلێمانی ئەنجام دا و هەڵسەنگاندنیان بۆ کەموکوڕی و گرفتەکانیان کرد، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرجەم کەموکوڕیيەکان چارەسەر بکەن و پێداویستیيەکانیان بۆ دابین بکەن.