Skip to the content

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی لەگەڵ تیمێکی هاوپەیمانان کۆبووه‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی فیرقەی دووی پیادە، بە ئامادەبوونی تیمێکی میدیایيی هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانيی لیواکانی (١، ٢٤، ٢٨، ٣٠)ى پیادە کۆبووه‌وه‌، بە مەبەستی چالاککردن و بەرەوپێشبردنی کاری میدیای سەربازی، بە شێوازێکی زانستی و پیشەگەرانە.
دوای کۆبوونەوەکە کاپتن سارا، لە تیمی هاوپەیمانان، سیمینارێکی سەبارەت بە چۆنیيەتی کارکردن لەناو یەکە سەربازیيەکاندا پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.