تیمێکی هاوپەیمانان لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە کۆبووهوه
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤، تیمێکی هاوپەیمانان، سەردانی بارەگای فیرقەی ٢ی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەی کرد و لەگەڵ ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی ٢ی پیادە و فەرماندەی لیواکانی (١، ٢٤، ٢٨، ٣٠) کۆبوونەوە بۆ گفتۆکردن و زیاتر ئاگاداربوون لە دۆخی پێشمەرگە و داواکاری و پێداویستیيەکانیان.
لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە تاكوو ئێستا، هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکارێکی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەن، وەکوو هێزێکی کاریگەری ناوچەکە لێی دەڕوانن.