خولی یاسای نێوده‌وڵه‌تيی مرۆیی كۆتايى هات
ڕۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی شوان مەحموود، جێگری بەڕێوه‌بەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی و ستافی ئەفسەرانی فیرقەی دووی پیادە، لە شاری سلێمانی، خولێکی دوو ڕۆژە لەژێر ناونیشانی "یاسای نێودەوڵەتيی مرۆیی"، بۆ فەرماندە و ئەفسەرانی فیرقەی دووی پیادە کە له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (ناوه‌ندی كوردستان بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی) كرابووه‌وه، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
لە مەراسیمی کۆتایيی خولەکەدا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری له گوته‌یه‌كدا ئاماژەی بە گرنگيی بەڕێوەچوونی ئەم خولە کرد و سوپاسی ڕێكخراوی ناوەندی کوردستانی بۆ یاسای نیودەوڵەتيی مرۆیی كرد و هیوای خواست به‌رده‌وام بن له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، داوايشی كرد له داهاتوودا ئه‌م جۆره بابه‌ت و چالاكیيانه له‌ناو یه‌كه‌كانیش ئه‌نجامبدرێن و زۆرترین ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه سوودیان لێ وه‌ربگرن.
له‌میانه‌ی بەڕێوەچوونی خوله‌كه‌دا، ئه‌فسه‌ران به سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان، چالاكيى زياتريان به خوله‌كه به‌خشى. لە کۆتایيشدا بڕوانامەی دەرچوون به بەشداربووان به‌خشرا.