سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا كرد
ڕۆژی چوارشهممه ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، كه هۆشمەند حهیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و محهمهد سهعید، بەڕێوهبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەی بوون، بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و تیمی سەربازيی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێم خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پرسی چاكسازی له وهزارهت و ههنگاوهكانی ئهو پرۆسهیه، هاوكارییهكانی وڵاتی ئەڵمانیا لە بوارهكانى لۆجستی، تەندروستی و بواری میدیایی بۆ هێزی پێشمهرگه، بهشێكی ديكهى گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون.
لە کۆتایيی دیدارەکەدا دووپات لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە و سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو، لەمبارەیەوەش ئامادەیيی وەزارەتی نیشان دا لە هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان، بە تایبەت وڵاتى ئەڵمانیا، بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا.