Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ١٣ی ئابی ٢٠٢٤، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان، هاوکات بارودۆخی هەنووکەیيی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان خرایە بەرباس. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەی نوێ.