سەرۆکی دەستەی وردبینی لە بەڕێوبەرایەتيی گشتيی چاودێريی دارایيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگه دەست بەکار بوو
لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی کە لەناو دیوان و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، ڕۆژى ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، لە دیوانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی حاجی مەلا ئەمین بەڕێوهبەری گشتيی خانەنشین و کەمئەندامان و عوسمان محهمهد مستەفا، بەڕێوهبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی و دلێر تاهر، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەت، لە مەراسیمێکدا سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتيی گشتيی چاودێريی دارایی لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دەست بەکار بوو.
لەو گۆڕانکارییەدا، غازی عومەر زینوەیی، وەک سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان، لە بەڕێوهبەرایەتيی گشتيی چاودێريی دارایيی، لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دەست بەکار بوو. لەمبارەیەوە ئەفسەرانی ئامادەبوو، پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونیان لە موقهدهم غازی کرد و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرک و بەرپرسیارییەتيی تازە، لەپێناو پێشخستن و خزمەتکردنی زیاتر لە ڕايیکردنی ئیشوکارەکانی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان بۆخواست.