Skip to the content

فەرماندەیيی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بنکەی هەماهەنگيی هاوبەشی خانەقینی بەسەر کردەوە

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە فەرماندەیيی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە لیوا فایەق ئەنوەر، عەمید روکن عادل جەبار، بنکەی هەماهەنگيی هاوبەشی خانەقینیان بەسەر کردەوە و لەلایەن عەمید نەبیل محه‌مه‌د ساڵح پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و دامودەزگه‌ ئەمنیيەکانی ناوچەکە بەشدار بوون، تاووتوێی بارودۆخی ئەمنی و سەربازيی ناوچەکەیان کرد، هەروەها هەڵسەنگاندنیان بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی بنکەکە و هێزەکانی ناوچەکە کرد.