له بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک كۆتايى به خولێکی پێشکەوتوو هات
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایى بە خولێکی مەشقی پێشکەوتوو هات، کە بۆ دووسهت و شهست و دوو پێشمەرگەی لیوای ١٨ی پیادە کرابووهوه.
شايانى باسه خولەکە ماوەی شەش هەفتەی خایاند، تێيدا بەشداربووان بە تیۆری و پراکتیکی مەشقیان پێ کرا و لە کۆتایيشدا بڕوانامەی بەشداریکردن به بەشداربووان درا.