Skip to the content

لیژنەی پشکنینی گشتی پشکنینی فێرکاریيان بۆ لیوای ٣٠ی پیادە ئەنجام دا

بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژانی ٥ و ٦ی ئابی ٢٠٢٤، پشکنینی فێرکاری بۆ لیوای ٣٠ی پیادە ئەنجام درا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عەمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ و ئەندامێتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا ڕێکار و ڕێنمایيی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرنه‌وه‌.