لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولێکی پزیشکی کرایەوە
ڕۆژى پێنجشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایى بە خولێکی پزیشکيی سەربازی هات، کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانی ئیتاڵیاوە بۆ ٢٤ پێشمەرگەی لیوای ١٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كرابوويهوه.
خولەکە ماوەی دوو هەفتەی خایاند، بەشداربووان بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی ڕاهێنانیان لەسەر بابەتەکانی فریاگوزاريی سەرەتايی و چۆنیيەتی خۆپاراستن لە گازە ژەهراویيەکان پێ كرا. لە کۆتايیدا بڕوانامەی درایە بەشداربووانى خولهكه.