لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی كۆتايى به خولێکی پێشکەوتوو هات
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی فەرماندە و جێگری فەرماندەی بنکە، کۆتایی بە خولێکی مەشقی پێشکەوتوو هات، کە بۆ سهت و ههشت ئەفسەر و پێشمەرگەی لیوای ١٥ی پیادە کرابووهوه.
شايانى باسه خولەکە ماوهى شەش هەفتەی خایاند، تێيدا بەشداربووان بە تیۆری و پراکتیکی مەشقیان پێ کرا و لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن به بەشداربووان درا.