لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک كۆتايى به خولێکی پێشکەوتوو هات
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، کۆتایى بە خولێکی مەشقی پێشکەوتوو هات کە بۆ دووسهت و بيست و نۆ پێشمەرگەی لیوای ٢٢ی پیادە کرابووهوه.
شايانى باسه خولەکە ماوەی شەش هەفتەی خایاند، تێيدا بەشداربووان بە تیۆری و پراکتیکی مەشقیان پێ کرا و لە کۆتایيشدا بڕوانامەی بەشداریکردن به بەشداربووان درا.