Skip to the content

لە لیوای ٢١ی پیادە سیمینارێکی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بەڕێوە چوو

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ١ی ئابی ٢٠٢٤، بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی لیوای ٢١ی پیادە، سیمینارێکی بۆ بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی فیرقەی یەکی پیادە لەژێر ناونیشانی "ڕاگەیاندن و کاریگەرییەکانی" ڕێک خست.
لە سیمینارەکەدا، جۆرەکانی ڕاگەیاندن و کاریگەرییەکانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و پەیامەکان خرانە ڕوو، هەروه‌ها چەند ڕێنماییەکى تایبەت بە بواری میدیا بۆ بەشداربووان ڕوون کرانەوە.