Skip to the content

هێزەکانی لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کێوماڵی ناوچە گومانلێکراوەکانيان کرد

ڕۆژی هەینی ١٥ی ئابی ٢٠٢٤، هێزەکانی لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دەوروبەری گوندەکانی قەرەحەسەن و لەیلان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆريستانیان لێ دەکرێت ئەنجام دا.
ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانیيەکی زوو دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، هاووڵاتیيانی گوندەکان ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەواميی ئەم جۆرە چالاکيیانەیان کرد.