هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاريی تیمەکانی بەرگريی شارستانی دەکەن
ڕۆژى چوارشەممە ٢١ ئابی ٢٠٢٤، دواى ئەوەی لە سنووری گوندی بریفکای ناحیەی کانيی ماسی، ئاگرێک کەوتەوە، پێشمەرگەگانی فەوجی سێی لیوای چواری پیادە، سهرهڕاى ئهركى خۆيان، لەپێناو پاراستنی سروشتى جوانى كوردستان، لێبڕاوانە و ماندوونەناسانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە هاوکاريی تیمەکانی بەرگريی شارستانیيان کرد و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگريی شارستانی، سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد و هاوکاریيەکەیان بەرز نرخاند.