پشکنینی لەناکاوى ليواكانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه بهردهوامن
ڕۆژی دووشهممه ١٩ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی، پشکنینی لەناکاویان بۆ لیواکانی (٢ و ١٥)ی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام دا.
لیژنەکە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز، پێشووتر پشکنینی فێرکاریيان بۆ تەواوی بەشەکانی هەر دوو لیواکە ئەنجام دابوو، تیایدا ڕێکار و ڕێنمایيی نوێیان بە تەواوی بەشەکان دابوو، ئەم پشکنینە لەناکاوەش، وەک هەڵسەنگاندنێک بوو بۆ شێوازی جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانی ئەو لیوایانە، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکە تا چەند جێبەجێ کراون.