پۆستی بەڕێوەبەری گشتيی گرێبەستەکان له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه ئالوگۆڕ کرا
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، ڕۆژى دووشه‌ممه ١۲ ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا دڵشاد سەعید کەریم، وەک بەڕێوەبەری گشتيی گرێبەستەکان، له شوێنى كه‌مال تاليب سه‌لام، كه به وه‌كاله‌ت له‌م پۆسته‌دا بوو، دەست بەکار بوو.