Skip to the content

پێداویستییە وەرزشییەکان بەسەر لیوا و یەکە جیاوازەکان دابەش کران

بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بواری مەشقی جەستەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری مەشقی جەستەیی و یارییە سەربازییەکان و عمید ئەنوەر، جێگری بەڕێوەبەر و شوان مەحموود، جێگری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە، لە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی جەستەیی و یارییە سەربازییەکان، بەشێک لە پێداویستییە وەرزشییەکان بەسەر ژمارەیەک لیوا و یەکەی جیاواز دابەش کران.

شایانی باسە، پێداویستییەکان بەسەر تەواوی لیوا و یەکە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کران و لە ڕێگەی ئەفسەری مەشقی جەستەییەوە پێداویستییەکان وەرگیران.