ئەفسەرێکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆلێژی ئەرکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا تەواو كرد
![](/media/30805/fb_img_1734981260762.jpg?crop=0,0.020253164556962026,0,0.18227848101265823&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133795025120000000)
عەقید روکن دلێر عبدالستار جوهـر، ئەفسەرى وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، شانبەشانی چەند ئەفسەرێکى ديكه لە وڵاتانی جیاواز، له ماوهى دوو ساڵدا، بەسەرکەوتوویی کۆلێژی ئەرکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا تەواو کرد.
لەم خولەی کۆلێژی فەرماندەیی و ستافی ئەڵمانیا (كلية القيادة والأركان الألمانية)، ٣٣ ئەفسەر لە وڵاتانى جیاواز بەشدار بوون، بەپێی ستراتیژییە مۆدێرنەکان مەشق و ڕاهێنان بە ئەفسەران دەکرا، بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ سەرکردایەتیکردنی سوپا و پلاندانان بۆ شەڕەکان. ئەفسەرانی پسپۆڕ و شارەزا لە وڵاتانی ئەمهریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لەگەڵ ئەفسەرانی وڵاتی ئەڵمانیا لەم ئەکادیمیایەدا بەشدارییان کرد و توانیان بەسەركەوتوویى خولەکە تەواو بکەن و بڕوانامە و نیشانەی روکن بهدهست بهێنن.
شایانی باسە، ئەم کۆلێژە بە یەکێک لە ناوەندە ئەکادیمیيە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت، کە تایبەتە بە خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەری سەربازی بۆ فێرخوازانی.