سەرۆکی ئەرکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شداريى كۆنفرانسى 76 ــەمین ساڵیادی جاڕنامەی گه‌ردوونيى مافی مرۆڤ كرد
ڕۆژى سێشه‌ممه ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەشداريی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی، دیپلۆماتکار، ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، پسپۆڕانی بواری مافەکانی مرۆڤ و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆنفرانسێکی تایبەتی ڕێكخست، بە بۆنەی حه‌فتا و شه‌شه‌مين ساڵیادی پەسندکردنی جاڕنامەى جیهانيی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن کۆمەڵەی گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
مه‌به‌ستى کۆنفرانسەکە گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئاستی هەماهەنگيی نێوخۆیى و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها ڕۆڵی حکومەت لە پێشخستن و پەرەپێدان و پتەوکردنی مافەکانی مرۆڤ.