Skip to the content

لە بارەگای لیوای چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی هۆشیاریی نیشتمانی کرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بارەگای لیوای چواری پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆتایی بە خولێکی هۆشیاریی نیشتمانی هات. کە ژمارەیەک پێشمەرگەی لیواکە تێیدا بەشداربوون.
خولەکە لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەشی هۆشیاریی نیشتمانی لیواکەوە بەڕێوەچوو، لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەشداربووان بە شێوەی تیۆری ڕاهێنانیان پێ کرا.
ئامانجی ئەم خولانە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگەیە، لە ئەرک و مافەکانیان لە ڕووی سەربازی، کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەوە.