Skip to the content

کۆتایی بە خولی پێشکەوتووی سەرکردایەتی هات

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ئەمین سڕیی سەرۆکایەتیی ئەرکان و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆتایی بە خولی پێشکەوتووی سەرکردایەتیی ستراتیجیی سەربازی هات، کە لە لایەن کونسولخانەی گشتیی بەریتانیا، بە هاوکاریی ئەکادیمیای بەرگریی نیشتمانی ڕێکخرابوو. هەروەها کۆڵۆنێڵ جۆن پاشکۆی سەربازی و ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کونسولخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر سەرپەرشتی دەکرد.
لە خولی پێشکەوتووی سەرکردایەتیی ستراتیجیی سەربازی، ٢١ ئەفسەر لە یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدار بوون، ماوەی هەفتەیەکی خایاند. وانەکانی تایبەت بە بابەت و بەرنامە و پلانی سەرکردایەتیی سەردەم و ستراتیژی، لەلایەن کاپتن دێسک، ئەفسەری هێزی دەریایی و مامۆستایانی ئەکادیمیای بەرگریی نیشتمانیی شانشینی یەکگرتوو بۆ بەشداربووان دەگووترانەوە.
لە کۆتاییدا، بە شێوەی گفتوگۆی کراوە، لە نێوان بەشداربووان و پێشکەشکاران کۆتایی بە بابەتەکانی خولەکە هات، پاشان لەلایەن پاشکۆی سەربازیی بەریتانیا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان، لە بەرانبەردا، وەک نیشاندانی سۆز و وەفای پێشمەرگە، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی وەک دیاری پێشکەش بە کاپتن دیسک، ئەفسەری هێزی دەریاوانیی بەریتانیا کرا.