ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەشداری له خولی پێشکەوتووی سەرکردایەتی دەکەن
ڕۆژى يهكشهممه ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ جۆن، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کونسولخانەی گشتيی بەریتانیا لە هەولێر و لیوا روکن محهمهد سهعید، بەڕێوهبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان لە خولی پێشکەوتووی فەرماندەیی کرد، کە کونسولخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاريی ئەکادیمیای بەرگريی شانشینی یەکگرتوو لە هەولێر ڕێکی خستووە و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. بابەت و بەرنامەی خولهكه بريتين له سەرکردایەتيی سەردەم، ستراتیژی، دەستپاکی، چۆنیەتی بەرپاکردنی شەفافیەت و نەهێشتنی گەندەڵی، كه لەلایەن مامۆستایانی ئەکادیمیای بەرگريی نیشتمانيی شانشینی یەکگرتوو بۆ بەشداربووان دەگوترێنەوە، هەروەها چەندین بابەتی جۆراوجۆر و پەیوەندیدار بە پلانی ستراتیژی و بابەتی هەمەجۆر بۆ بەشداربووان دەخرێنە بەرباس.