بەڕێوهبەری پشکنینی گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەست بەکار بوو
لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی کە لەناو دیوانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، ڕۆژى يهكشهممه ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕاوێژکاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و بەرپرسی جموجۆڵی سەربازی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، لە مەراسیمێکدا بەڕێوەبەری تازەی بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی دەست بەکار بوو.
لەو مەراسیمەدا، لیوا عهبدولعهزيز حهمید سهعید (حهسهن عهسكهرى)، وەک پشکێنەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دەست بەکار بوو. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە لە گوتەیەکدا: پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی ئاراستەی بەڕێوەبەری تازە کرد و ئاماژەی بە ئەزموونی ڕابردووی لیوا حەسەن عەسکەری کرد، لەپێناو پێشخستن و خزمەتکردنی زیاتر لە ڕایيکردنی ئیشوکارەکان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست، لەپێناو پێشخستنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتێی پشکنینی گشتی.