تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام درا
ڕۆژى سێشهممه ۱٠ی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٤، ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی وڵاتی ئەمهریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی گشتيی ئهو وڵاته لە هەولێر و بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە، تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئینگلیزی ECL بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەت ئەنجام دا.
لەمبارەوە عهقید مهجید بادین، بەڕێوەبەری بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان، لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئەو تاقیکردنەوەیە تایبەت بووە بەو ئەفسەر و کارمەندانەی کە پێشتر خولی زمانی ئینگلیزیيان بینیوە.
شایەنی باسە، ئەو خولانە لەلایەن وڵاتی ئەمهریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرز بکرێتەوە، لە ڕووی فێربوونی زمانەکان، تاوەکوو لە داهاتوودا بەشداريی لەو خولانە بکەن، کە لە دەرەوهی هەرێمى كوردستان بەڕێوە دەچن.