Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لیوا ڕوکن ڕێبوار عەلی کەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە ئۆپەراسیۆنەکان و چۆنیيەتی مەشقەکانی ئەفسەرانی پۆل کرد، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەشقەکانی هێزی پێشمەرگەدا. هەروەها چۆنیيەتی پەرەپێدانی پلان و هەنگاوەکانی ڕاهێنانیان بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٥ خستە بەرباس و جەخت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی ئەفسەران و کارمەندان لە ڕێگەی خولە دەرەکییەکان و پەرەپێدانی تواناکانیان کرایەوە.
تیمی ئەڵمانيايى دووپاتیان لە بەردەوامبوونى هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە. لە بەرانبەردا جێگری سەرۆکی ئەرکان سوپاسی هاوپەیمانانی کرد، بە تایبەت هێزەکانی ئەڵمانیا و داوای کرد بە مەبەستی دروستکردنی هێزێکی بەهێز و مۆدێرن، هاوکارییەکان لە داهاتووشدا بەردەوام بن.